وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێڵی پەیوەندی ئێران و ئەمریکا بۆ گەرووی هورمز، زیادی کرد: هێڵی پەیوەندی نێوان سەربازی نییە، بەڵکو لە نێوان کەرتە سیاسییەکانی دوو وڵاتدایە.
وتیشی: لەلای ئێمەوە وەزارەتی دەرەوەیە، لەلای ئەمەریکاش یەکێکە لە بەرپرسە پەیوەندیدارەکانیان.
ئەمەش یەکێکە لەو لێکتێگەیشتنانەی کە لە کۆبوونەوەی سویسرادا بڕیاری لەسەر درا. هیوادارین ئەم کۆمەڵە ڕێوشوێنە بتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ جێبەجێکردنی بەشە جیاوازەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە بە شێوەیەکی ڕێک و پێکتر.
هەر چالاکیەک دژ بە ئێران بە وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە و دەستبەجێ بەرەوڕوو دەبێتەوە.
سه باره ت به هێرشه کانی ئه مریکا بۆ سه ڕ خاکی ئێران، بەقایی وتی: سروشتییه پابه ندنه بوونی ئه مریکا به به ڵێنه کانی به دڵنیاییه وه کاریگه ڕی خراپی له سه ڕ به ڕده وامی پرۆسه که ده بێت.
هیچ کارێک بە بێ وەڵام ناهێڵینەوە. هەر چالاکیەک دژ بە ئێران بە وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە و دەستبەجێ بەرەوڕوو دەبێتەوە.
ئەم تاوانانە پێشێلکردنی مادەی یەکەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە و ئەگەر بەردەوام بن، بەردەوامیی ئەم پرۆسەیە ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە.
بەپێی مادەی 13ی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن، گفتوگۆ سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆتایی پەیوەستە بە جێبەجێکردنی چەند بڕگەیەک. ئێمە دۆخێکی تاڕادەیەک لەبارمان هەیە سەبارەت بە هەندێک بڕگە، لەوانە کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی و دەرکردنی لێخۆشبوون بۆ فرۆشتنی نەوت. بەڵام سەبارەت بە هەندێک پرس لەبەردەم تەحەدای جددیداین. لەم ڕووەوە پێویستە لایەنی بەرامبەر بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات.
گرنگە ئەمریکا ڕژێمی زایۆنیستی ناچار بکات یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن جێبەجێ بکات
سه باره ت به هه واڵی ئه وه ی که حیزبوڵڵا ده بێت چه ک داماڵێت. بەقایی وتی: هه ڵوێستی ئێمه له باره ی لوبنان ڕوونه ، پابه ندبوونی ئه مریکا بۆ کۆتایی هێنان به شه ڕ ڕوونه . بۆ ئێمه گرنگه ئه مریکا به به ڵێننامه کانی خۆی پابه ند بمێنێته وه و ڕژێمی زایۆنی ناچار بکات یاداشتنامه ی لێکتێگه یشتن جێبه جێ بکات. هه ڕچی له ده ڕه وه ی ئه م یاداشته لێکتێگه یشتنه ڕێککه وتن کرابێت یان نه کرێت، پێوه ڕ بۆ ئێمه ئه م به ڵێنه ی ئه مریکایه له یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە."
Your Comment